بەم دواییانە سیستەمی 4G بە شێوەیەکەی فروانی هەموو جۆرەمۆبایلێکی گرتۆتەوە کە سیستەمی 4Gیان لەسەر کار دەکات بەڵام زۆر مۆبایل هەنە کە ئەو جۆرە سیستەمەیان تێدا نیە بۆیە ئەمرۆ بۆتانی روون ئەکەمەوە چۆن مۆبایلەکەت ئەکەیت بە 4G بەئاسانی تەنها لە رێگای بەکارهێنانی یەک بەرنامە بۆ زانینی مواسەفاتەکانی مۆبایلەکەت و بەرنامەیەکیش بۆ کردنی بە 4G بەئاسانی :

یەکەم بۆ ئەوەی بزانیت کە زانیاری Chipset لەسەر مۆبایلەکەت هەیە ، ئەم بەرنامەیە CPU-Z دابگرە
دوای داگرتن کردنەوەی بەرنامەکە هەموو مواسەفاتەکانی مۆبایلەکەت پیشان ئەدات ، بۆ نمونە ئەگەر ئەو مۆبایلەی تۆ لەسەر سیستەمی میدیا تیک بێت وەک دیارە لەوێنەکەدا ئەو جۆرەی تۆش پیشان ئەدات کە چ جۆرێکە .

چۆن 4G کار پێ بکەین لەسەر سیستەمی میدیا تیک :
یەکەم جار ئەم بەرنامەیە دابگرە :
دوای داگرتن و دانانی لەناو مۆبایلەکەت ، بەرنامەکە بکەوە هەڵبژاردنی دووەم هەڵبژێرە وەک دیارە لەوێنەکە :

دواتر بەدوای شەبەکە بگەرێ وەک دیارە لەوێنەکە

دوای گەڕان لەشەبەکەکان دواتر کۆمەڵێک هەڵبژاردەت پێ ئەدات بۆ ئەوەی جۆرە شەبەکەیەک هەڵبژێریت تۆش شەبەکەی 4G هەڵبژێرە بەم شێوەی لەوێنەکەدیارە .

تێبێنی :

ئەم فێرکاری و بەرنامەیە تەنها بۆ ئەو سیستەمە ئەبێت کە Chipset ی میدیا تیکە بۆ ئەوەی تریش بەمزووانە بڵاو دەکەمەوە .
↢ خوێنەرانمان دەتوانن بابەتەکان بەکار بهێنن بەمەرجێک ئاماژە بە " ماڵپه‌ری زانیاری " بدرێت وەک سەرچاوەی سەرەکی ↭ 2014 تا 2017 ⇠ له‌ لایه‌ن ͒ زانا صباح ͒ دروست كراوه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © test

close

أكتب كلمة البحث...