کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمەریکی لەم دواییەدا جۆرێکى نوێی لەئایفۆنى ٦ ی لەنێو بازاڕەکانى ئاسیادا خستەڕوو.
بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى "BGR" ئایفۆنێکى نوێ لەجۆرى ئایفۆن ٦ بەڕەنگى ئاڵتونى خراوەتەڕوو، کە قەبارەى گلدانەوەى ٣٢گێگا بایتە، کە ئەم قەبارەیە پێشتر لەئایفۆنەکانى تردا بوونیان نەبووە.
پێشتر کۆمپانیاى ئەپڵ مۆبایلى ئایفۆن ٦ ى خستەبازاڕەوە بەقەبارەکانى ١٦،٦٤ و ١٢٨ گێگابایت، دواتر ئەم جۆرە نوێیەى بەبێ هیچ پڕوپاگەندەیەک خستەبازاڕەوە.
چاودێرانى بوارى تەکنەلۆجى ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە کۆمپانیاى ئەپڵ ئەم جۆرە مۆبایلە نوێیەى لە فرۆشگا باوەڕپێکراوەکانى خۆیدا نەخستووەتەڕوو لە بازاڕەکانى ئاسیادا، بەڵکو لە ڕێگەى کۆمپانیایەکى نێوەندگرى تایوانەوە کەناوى "تایوان مۆبایل"ە، بەرهەمە نوێیەکەی خستووەتە بازاڕەکانەوە.
کۆمپانیاى ئەپڵ ئەوەشى ڕووننەکردەوە کە ئەم مۆبایلە نوێیە لەشوێنەکانى تر لەجیهاندا بخاتە بازاڕەوە یان تەنها لە کیشوەرى ئاسیادا بیهێڵێتەوە، کە لەئێستادا بووەتە یەکێک لەبازاڕە سەرەکییەکانى کۆمپانیای ئەپڵ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © test

close

أكتب كلمة البحث...