ئەپڵیکەیشنی تۆمارکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەGoogle Play زۆر جار پێویستی بەRoot کردن و فۆرماتی مۆبایلەکەت ھەیە لەسەرەتاوە بۆ پشتیوانی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بەڵام ئەپڵیکەیشنێکی نوێ دەرکەوتوە کەپێویستی بەوە نابێت و بەئاسانی کاردەکات. ئەویش ئەپڵیکەیشنی Drupe ە کەبۆ مۆبایلەکانی سستمی ئەندرۆیدە و چەندین تایبەتمەندیی ھەیە و لەرێگەیەوە لایەنی پەیوەندیکار دیاری دەکات و پەیوەندیی تەلەفۆنی و کورتە نامەش دەنێرێت و ئەمڕۆش تایبەتمەندیی تۆمارکردنی دەنگی پەیوەندییەکان بەردەست دەکات.
ئەمەش تایبەتمەندییەکی زۆر سادەیە و لەنێو ئەپڵیکەیشنەکەدا و لەرێی بڵندگۆکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و دواتریش دەتوانی بەئاسانی بەسەر پەیوەندییە تۆمارکراوەکانیشدا بچیتەوە بەبێ ھیچ گرفتێک.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق